كیبۆردێك خۆی له بەكتریا و ڤایرۆس پاك ده كاته وه
رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بەم دواییە جۆرە كیبۆردێكی نیشاندا كە خۆی دوای تەواو بوونی ئەركەكان پاك دەكاتەوە لەهەر چەشنە میكرۆب و ڤایرۆسێك.
كیبۆردەكە كە بەجۆری Vioguard ناسراوە، بەرهەمی دوو ئەندازیاری پێشووی مایكرۆسۆفتە. كیبۆردەكە بۆ خۆ پاككردنەوەی لەگلۆپێكی سەرووی بنەوشەیی سوود وەردەگرێت. هەركاتێك كە لەكیبۆردەكە سوود وەرناگیردرێت، لەشوێنی پاككردنەوەی دادەنێن و لەماوەیەكی كەمدا پاك دەبێتەوە.
