ئۆتۆمبێلی سوپێرپاس ده ملیۆن دۆلار نرخه كه یه تی

ئۆتۆمبێلی سوپێرپاس ده ملیۆن دۆلار نرخه كه یه تی
ئۆتۆمبێلی Superbus زۆر شێوه‌ی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی ده كات هه تا ئوتوپاسێكی ئاسایی، ئۆتۆمبێلی سوپێرپاس توانای هه ڵگرتنی 23 كه سی هه یه و به خێرایی 250 كیلۆمه تر له كاتژمێرێكدا ده ڕوات، به هۆی گرانبایی بوون و سیسسته می خزمه تگوزاری ناو سوپێرپاسه كه ته نیا ده سه ڵاتدارانی وڵاته ده وڵه مه نده كان ده‌توانن سوودی لێوه ربگرن، به تایبه‌تی میرنشینه كانی عه ره‌ب له جیهاندا له و سوپێرپاسه سوود وه ردهگرن.
یه‌كه‌مین سوپێر پاس له جیهاندا له‌لایه‌ن زانكۆی Delft هوله‌ندا له‌ژێر چاودێری پرۆفیسۆر Wobbo ockels بیرۆكه‌كه‌ی داهێندرا. سوپێرپاس ئۆتۆمبێلیكی ته‌واو شه‌حنه و هیچ پێویستی به وزه‌ی سووته‌مه‌نی نییه. ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی كه له وێنه‌كه‌دا ده‌بینن سێ ساڵ كاری له‌سه‌ركراوه تا هاتۆته به‌رهه‌م.سوپێر پاس 15 مه‌تر درێژیه‌تی 2.5پانی و 1.65 به‌رزیه‌تی. ماده‌ی پێكهێنه‌ری سوپێرپاس له ماده‌ی سووك وه‌ك كه‌ربۆن و ئه‌لۆمینیۆم پێكهاتووه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا له وزه‌ی كاره‌بایی سوود وه‌رده‌گرێت كه به‌هۆی باترییه‌وه شه‌حن ده‌بێته‌وه. باترییهكانیش به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه شه‌حن ده‌بنه‌وه. میرێكی عه‌ره‌بی به نرخی 10 ملیۆن دۆلار سوپێرپاسێكی كڕیوه و له نێوان دوو شاری ئه‌بوزه‌بی و دوبه‌یدا هاتووچۆی پێده‌كات.
Top