دژه ڤایرۆسێكی تایبه ت به فلاش میمۆرییه كان

دژه ڤایرۆسێكی تایبه ت به فلاش میمۆرییه كان
ئێستاكە فلاش میمۆری گرنگترین ئامرازی هەڵگرتن و راگواستنی داتاكانە، بەڵام گرفتێك كە لەفلاش میمۆریدا هەیە ئەویش ئەوەیە كە گەورەترین ئامێری گواستنەوەی ڤایرۆسیشە لەنێوان كۆمپیوتەرەكاندا، چونكە ئەگەر كۆمپیوتەرێك ڤایرۆسی لەسەر بێت، به ئاسانی ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە بۆ سەر فلاش میمۆری. بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە ئەنتی ڤایرۆسێكی تایبەت بەفلاش میمۆری بەناوی Trustport USB Antivirus، ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هەركاتێك لەكۆمپیوتەرێكت خست بەرگری دەكات لەو فایلانەی لەفلاش میمۆرییەكەدا هەنە و دەبێتە هۆی ئەوەی كە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر فایلەكاندا نەیەت، نە كۆپی بكرێن و نە تێك بچن. هەروەها جگە لەوەش ئەو ئەنتی ڤایرۆسە دەتوانێت هەر لەفلاش میمۆرییەكەتانەوە ڕا ڤایرۆسەكانی ناو كۆمپیوتەرەكەت بدۆزێتەوە. هەروەها ئەو پرۆگرامە بەتەنیا ئەركی ئەنتی ڤایرۆس بەڕێوە نابات، بەڵكو فایلە گرنگەكانی ناو فلاش میمۆرییەكەت ئەگەر بتهەوێ قفڵیان دەكات و پاسوۆردیان لەسەر دادەنێت. ئەركێكی دیكەی ئەو پرۆگرامە ئەوەیە كە هەر فایلێك نیازی سڕینەوەت هەبێ بەجۆرێك دەیسڕێتەوە كە بەهیچ پرۆگرامێكی گەڕاندنەوەی فایل و داتاكان نەگەڕێتەوە.
Top