تەبلێێتیش (tablet) لەجیهانی تەكنۆلۆژیای نوێدا دەبێتە باو و پێدەچێ شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە، لەم دواییانەدا تەبلێتێك لەلایەن كۆمپانیای DELLـەوە بەناوی Streak كەوتە بازاڕ، سایزی تەبلێتەكە 10 ئینجە، تایبەتمەندی وەك بوونی یەكەی لێكدەرەوەی Nvidia TEGRA Dual core هەیە كە خێراییەكەی یەك گیگایە. جگە لەوەش سیستەمەكانی وایەرلەیسی وەكو GPS، WiFi بلوتوس هەیە. هەروەها شوێنی كارتی میمۆری هەیە، لەگەڵ بووونی كامێرا، وێبكەم، هەستەوەری خێرایی، هەستەوەری ژیروسكوپ..تاد.
سیستەمی بەگەڕخەری ئەو تەبلێتە لەجۆری Google Androidیە. هاردەكەی 16 گیگابایتە. شاشەكەی دژی شوختە. كامێراكەی 5 میگاپیكسلە. سیستەمی دەنگی زۆر بەهێزە لەجۆری ستریۆیە. باترییەكەی 12 كاتژمێر وزەی لەخۆیدا شەحن دەكات.