سایتی یوتیوب گەورەترین سایتی دابەزاندن و دانانی گرتە ڤیدیۆییەكانە، لەم سایتەدا هەر گرتەیەكی بتهەوێ دەستت دەكەوێ و بەقەولی كوردی سەری ماری و مێرووی تێدایە. لەم رۆژانەدا سایتی یوتیوب بەشێكی تایبەتی بەقوتابخانەكان كردۆتەوە. كە ئەمە ئەدرەسەكەیەتی (http://www.youtube.com/schools) لەسایتی یوتیوب بۆ قوتابخانەكان بەشێكی تایبەتیش بەمامۆستایانە بۆ زیاتر راهێنانیان كراوەتەوە. پێشتر رەخنەیەكی زۆر لەو سایتە دەگیرا كە ئەم گرتە ڤیدیۆییانەی لەو سایتە دان بۆ منداڵان ناگونجێن، هەربۆیە بەشێكی تایبەتی بەمنداڵانی قوتابی كردۆتەوە. لەیوتیوب بۆ قوتابخانەكاندا گرتە ڤیدیۆی تایبەت بەراهێنانی جۆراوجۆر تایبەت بەوانەكانیان وەك، مێژوو، جوگرافی، بیركاری...و تاد هەیە. هیچ گرتە ڤیدیۆیەكی ناتەبا لەگەڵ جیهانی منداڵان كە منداڵ بەرەو توندوتیژی هان بدا لەو سایتەدا نییە.