لاپتۆپێك ده بێته ڤیدیۆ پرۆژكته ر

لاپتۆپێك ده بێته ڤیدیۆ پرۆژكته ر
ڤیدیۆ پرۆژكتەر بۆ نیشاندانی سلایدەكان و هەروەها بۆ نیشاندانی فیلمێك كە كۆمەڵێكی زۆر بیبینن زۆر گرنگە، پێشتر ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكان قەوارەیان گەورە بوو، كەچی ئێستا ئەوانیش وەك زۆربەی ئامێرەكانی دیكە بەرەو بچووك بوونەوە دەچن. كۆمپانیای QP Optoelectronics پرۆژكتەرێكی تایبەتی دروست كردووە كە دەكرێ بڵێین هەتا ئێستا دەگمەنە. پرۆژكتەری Light pad تێكەڵاوێكە لەلاپتۆپ، تەبلێت، پرۆژكتەر. ئامێرەكە پێكهاتووە لەكیبۆردێك و شاشەیەكی 11 ئینجی و ڤیدیۆ پرۆژكتەرێك، بەهۆیەوە دەتوانی هەر شتێك لەسەر ئامێرە دیجیتالییەكان هەیە بگوازیەوە بۆ ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكه، بەهۆی كێبڵەوە ئامێرە دیجیتالییەكان وەك مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپ بەو ئامێرەوە پێوەند دەدرێن و دواتر دەتوانی دیمەنەكانی سەر مۆبایلەكە لەسەر شاشەیەكی 11 ئینجی یان لەسەر دیوار ببینی.
Top