گه نجان و سپیكه رێكی تایبه ت به خۆیان

گه نجان و سپیكه رێكی تایبه ت به خۆیان
ئامێرە دیجیتالییەكان لەگەڵ ئەوەیدا كە تواناگەلێكی سەرسامهێنەریان هەیە وەك، گوێدان بەمۆسیقی، سەیركردنی فیلم، تۆماركردنی فیلم و وێنە، ڕاگرتنی فایل و دوكیۆمێنت...و تاد، بەڵام ئەو ئامێرانە تەنیا گرفتێك هەیانبێت نەبوونی سپیكەری بەهێزە كە بتوانرێت دەنگ بەكوالیتی بەرزەوە بڵاو بكاتەوە. لەم ڕۆژانەدا كۆمپانیایەك سپیكەرێكی خڕی بلوتوسی بەرهەمهێناوە كە بەمۆدێل Satechi BT ناسراوە، دەنگ بەكوالیتی بەرزەوە بڵاودەكاتەوە.
سپیكەرێكە بەهۆی وایەرلەیسەوە پێوەندی لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە دادەمەزرێنێ و هەروەها سیستەمی بلوتوسی هەیە، دیزاینەكەی سەرنجڕاكێشە و كێشێكی سووكی هەیە، بەكارەبا شەحن دەبێتەوە لەهەر شەحنكردنەوەیەكدا تا 4 كاتژمێر بەردەوام كار دەكات.
Top