مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ، هێشتاش لەڕیزی یەكەمی مۆبایلە هۆشمەندەكانی جیهان دێت، هەرچەندە وا بڕیار بوو كە لەساڵی 2011دا ڤێرژنی 5ی ئەم مۆبایلە بێتە بەرهەم واتە ئایفۆن 5، بەڵام كۆمپانیا هەندێك نائومێدی بەخشییە بەكارهێنەرانی ئەو ئامێرە و هەر مۆبایلی ئایفۆن4 بەهەندێك دەستكارییەوە هێنایە بەرهەم كە بەناوی Iphone4s ناسراوە. كامێرای ئایفۆن 4s بەبەراورد بەئایفۆن4 لەڕیزی باشترین كامێراكان دێتە ژمار. فەرمانكردن بەدەنگ كە به سیستەمی siri ناسراوە وایكرد پلەی چوارەم لەڕیزبەندی تەكنۆلۆژیا نوێیەكان بەدەست بێنێ.