كۆمپانیای ئامازۆن بەبەرهەمهێنانی كیندەل فایەر كە ئامێرێكی تایبەتە بەكتێب خوێندنەوە و داكردن و هەڵگرتنی كتێبی دیجیتالی، هەروەها سەیركردنی فیلم و گوێدان بەمۆسیقا پلەیەكی نایابی لەئامێرە تەكنۆلۆژییە نوێیەكان بەدەست هێنا. هەرزان بایی بوونی ئامێرەكە بەبەراورد بەئامێرەكانی پێش خۆی خاڵێكی دیكەی ئیجابی بوو بۆ ئامێرەكە، چونكە ئامێرەكە بەدۆلارێك كەمتر لەدوو سەد دۆلار فرۆشرا. هەروەها خەزنكردنی زانیاری لەئینتەرنێتدا و دابەزاندنی خێرا وایكرد كە لەم لیستەی “تایم”دا پلەی سێیەم بەدەست بێنێ.