لاپتۆپی جۆری “مەكبوك” ئایەر لەساڵەكانی پێشوودا لەڕیزی یەكەمەكاندا بووە و ئێستاش دەكرێ بڵێین یەكەمین لاپتۆپە، بەڵام لەمساڵدا یەكەی لێكدەرەوەیەكی نوێ بەلاپتۆپەوەكەوە زیاد كرا لەگەڵ ئەوەی كە ڕووناكییەك بۆ ژێر كیبۆردەكە داندرا تاكو لەشوێنی تاریكیش گرفتی نەبێت. لاپتۆپە باریكەكەی ئەپڵ لەبواری كاراییەوە بەهێزە، هەروەها باترییەكەشی زۆر باشە و درەنگ دادەبەزێت.