لەكۆتاییەكانی ساڵی 2011 دا نوێترین لاپتۆپی تایبەت بەگەمە و یاری ئەلكترۆنی سەرنجی لایەنگرانی ئەو بەشەی بۆلای خۆی ڕاكێشا، لاپتۆپی جۆری Razer blade لەڕیزی لاپتۆپە پێشكەوتووەكانی ئەم بوارە دێتە ژمار، چونكە لاپتۆپەكە تەنیا 2,2 سم ئەستوریەتی و لەئەلومینیۆم پێكهاتووە، پرۆسیسەرێكی جۆری ئەنتەل Corei7 بەخێرایی 2,8 گیگاهێرتزی لەسەرە، 8 گیگابایت ڕامەكەیەتی كارتی گرافیكی 2 گیگابایته. تەنیا ماوسەكەی نرخەكەی 150 دۆلارە و پەدی ماوسەكە بایی 50 دۆلارە. شاشەی لاپتۆپەكە 17 ئینجە، كێشی لاپتۆپەكە 3 كیلۆیە. شاشەكە تەواو لەمسییە، كیبۆردەكەی لەمسیەو دەبێتە شاشەش بۆ نیشاندانی خەریتەی یارییەكە. 10 دوگمەی تایبەت بەپرۆگرام دانان لەسەر كیبۆردەكە هەیە.