Zenbook UX 21 باشترین لاپتۆپی ساڵی 2011
سایتی Cnet ئەم لاپتۆپە وەك باشترین لاپتۆپی ساڵی 2011 دەناسێ، ئەویش بەهۆی كارایی و دیزاینی لاپتۆپەكەیەوە. دەكرێ بڵێین ئەوە ڕكابەرێكی بەهێزی لاپتۆپی مەكبووك ئایەری كۆمپانیای ئەپڵە. ئەستووری لاپتۆپەكە تەنیا 3سم، لەمادەی ئەلەمینیۆم پێكهاتووە، گەلێك تایبەتمەندی دیكەشی هەن كە وایكردووە لەڕیزی یەكەمەكانی ساڵی 2011 دابندرێت.
