موزیكفۆنە دوو سیمكارتەكەی نۆكیا
نۆكیای جۆری X2-02 لەبواری دیزاینەوە وەك X1-01 دەچێت، وەك ئەویش هاوكات لەدوو سیم كارت سوود وەردەگرێت. بەسوود وەرگرتن لەسیستەمی Easy Swap بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێت گۆڕانكاری لەنێوان سیمكارتەكاندا پێكبێنێت. هەتا دەتوانرێت 5 سیم كارتیشی بۆ دابندرێت. بۆ هەركام لەسیم كارتەكان ناو و زەنگی تایبەتی دابندرێت.
ئەو مۆبایلە زیاتر تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی مۆسیقا، چونكە دوگمەكانی تایبەت بەكۆنترۆڵ كردنی دەنگ، سپیكەری بەتوانای 106 فون، میمۆری ناوخۆی هەتا 32 گیگابایت لەگەڵ كارت میمۆری جۆری مایكرۆی هەیە. هاندەكە چەند ڕەنگێكی هەیە وەك ڕەساسی، نارنجی، مۆر. هاندی ناوبراو هاندێكی زۆر پێشكەوتوو نییە، بەڵام بە بەراورد بەنرخ و بەهای مۆبایلەكە دەكرێت بڵێین مۆبایلێكی گونجاوە، چونكە نرخی مۆبایلەكە تەنیا 70 دۆلارە.
