گیگابایت و نوتبوكێكی خێرا و لهمسی

گیگابایت و نوتبوكێكی خێرا و  لهمسی
كۆمپانیای گیگابایت لەم دواییانەدا نوێترین نوت بوكی خستە بازاڕەوە، كە بەمۆدێلی T1132 ناسراوە و تواناكانی گەلێك بەرچاون.
ئەو نوتبوكە نوێیە پرۆسیسەری جۆری Core i5ی كۆمپانیای ئەنتەلی لەسەرە و دوو سپیكەری ناوخۆ و دوو ساب وفێری تێدایە كە لەسیتسەمی تەكنۆلۆژیای THX trustudio بۆ بەهێزكردنی دەنگ كەڵك وەردەگرێت.
ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە لەڕاستیدا كۆمپیوتەرێكە كە سێ ئەركی گرنگ ئەنجام دەدات و لەشاشەی جۆری 6,11 ئینجی LED تەواو لەمسی سوود وەردەگرێت. كێشی ئەم نوت بوكە 1.7 كیلۆگرامە.
جگە لەوە سیستەمی پێوەندی Wi-Fi و G3/5ی هەیە و شاشەكەی توانای سووڕانی 360 پلەیی هەیە. هەروەها شوێنی USB3.0ی هەیە. سیستەمی ویندۆز7ی ئۆرجینال لەسەر نوت بوكەكەیە. جگە لەوەش وێبكەمی خۆی لەگەڵدایە.
Top