فەیسبووك ئێستا لەڕیزی تۆڕە كۆمەڵایەتە بەناوبانگەكان دەناسرێت و هەتا ئێستاش لەپێشەنگدایە. لەم دواییانەدا فەیسبووك دوگمەی تایبەتی هاوبەشی دانان (Subscribe) لەسایتەكەی خۆیدا زیاد كردووە. بەهۆی ئەو فەرمانەوە بەكارهێنەردان دەتوانن بابەت و مەبەستەكانیان بۆ ئەو بەكارهێنەرانیش دابنێن كە هاوڕێی ئەویش نین واتە لەڕیزی دۆستانیدا نین. بەڵام ئێستا پێدەچێت فەیسبووك زیاتر گرنگی بەو فەرمانە بدا و بەرفرەتری بكات، بەپێی هەواڵەكانی كە لەم بوارەدا بڵاو بوونەتەوە فەیسبووك بەنیازە پرۆگرامێكی تایبەت بەو دوگمە هاوبەشە دابنێت تاكو بكرێت بابەتەكان بۆ وێب سایتەكانیش بنێردرێت.
هەرچەندە ئێستاكە كۆمپانیا و وێبسایتەكان ناچارن لاپەڕەیەكی تایبەت بەخۆیان لەفەیسبووكدا بكەنەوە تاكو بەكارهێنەرانی خۆیان بتوانن لەدوایین چالاكی و بابەتەكانیان ئاگادار بن. بەڵام ئەو فەرمانە نوێیەی فەیسبووك یارمەتییەكی زۆر بەسیتسەمی ڕاگەیاندنی وێبسایتەكان دەبەخشێت و ئەركەكانیان ئاسانتر دەكاتەوە و ئەوان ڕاستەوخۆ دەتوانن بابەتەكانیان بۆ ماڵپەڕەكان بنێرن.