چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی كەشوهەوا نیشان دەدات
یەكێك لەم چوارچێوە وێنانە چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی Elonex ws710یە. ئەو چوارچێوەی وێنەیە خۆی ڕیمۆت كۆنترۆڵی لەگەڵدایە و ئەو چوارچێوەیە تەنیا ئەركی نیشاندان و هەڵگرتنی وێنەكان نییە، بگرە ئەگەر لەچوارچێوەی دەرەوەی ماڵەوە بێت، ئەوە بەشێوەی وایەرلەیس ئەركی كەشناسیش ئەنجام دەدات. پلەی گەرما و شێی دەوروبەر نیشان دەدات. جگە لەوەش ڕادیۆی تێدایە دەتوانیت بەهۆیەوە گوێ لەڕادیۆ بگری.
