سەرنجێك بەسەر تەبلێتی 700Tیدا

سەرنجێك بەسەر تەبلێتی 700Tیدا
لەو كاتەوە تەبلێت وەك ئامێرێكی تەكنۆلۆژیای نوێ بەرفرە و گشتگیر بووە، ڕكابەرییەكی زۆر لەنێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی تەبلێت لەگۆڕێ دایە، لەو نێوەدا كۆمپانیای سامسۆنگ هەمیشە بەتەبلێتی نوێوە لەڕیزی یەكەمەكاندا بووە. لەم دواییەدا نوێترین تەبلێتی سامسۆنگ بەناوی 700T هاتە بەرهەم كە تەواو لەمسییە و زۆریش خێرایە، هەرچەندە ویندۆز7 لەسەر ئەم تەبلێتیە، بەڵام ویندۆز7ـەكە بۆ خێرایی و كاركرد شێوەی ویندۆز 7 دەدات، گرفتێك كە لەم تەبلێتەدا هەیە ئەوەیە كە كاركردن بەكیبۆردی مەجازی تەبلێتەكە دژوارە، هەربۆیە ڕاستەوخۆ كیبۆردێكی واقیعیان بەجیا بۆ داناوە. تەبلێتەكە زۆر وەك لاپتۆپ دەچێت، لەیەكەم نیگادا هەست پێدەكەی لاپتۆپێكە. لێرەدا پرسیارێك دێتە گۆڕێ، ئایا لەداهاتوودا تەبلێتەكان دەتوانن شوێنگرەوەیەكی باش بن بۆ كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپ؟
Top