كامێرایەك بەقەد سەرە پەنجەیەك

كامێرایەك بەقەد سەرە پەنجەیەك
لەم سەردەمەدا كە تەكنۆلۆژیا بەردەوام بەرەو پێش دەچێت و هەموو شتێك بەرەو بچووك بوونەوەو تەنكتر بوون هەنگاو دەنێت، كامێرا دیجیتالییەكانیش وەك هەموو ئامێرەكانی دیكە خەریكن بەو قۆناغەدا دەڕۆن، بۆ نموونە كۆمپانیای Hammacher Schlemer لەم دواییانەدا دەكرێت بڵێن بچووكترین كامێرای لەجیهاندا بەرهەم هێنا.
ئەم كامێرا بچووكە دەكرێت لەهەموو شوێنێك فیلم هەڵبگرێتەوە و بێ ئەوەی كە هیچ كەسێك هەستی پێ بكات تەنانەت دەكرێت لەجلوبەرگیشدا حەشار بدرێت بەم پێیەی كامێرای كۆمپانیای ناوبراو زیاتر كاری سیخوڕی و نهێنی پێ ئەنجام دەدرێت.
كامێراكە سایزەكەی لەهەموو لایەكەوە تەنیا یەك ئینجە و كێشی كامێراكەش 14 گرامە، گەر سەبارەت بەتوانا و كوالیتی و سایزی وێنە و فیلمی كامێراكە پرسیار بكەی، دەكرێ بڵێین لەكامێرایەكی وا بچووك ناكرێت چاوەڕوانی شتی گەورە بكرێت.
وێنەی كامێراكە 2 میگاپیكسلە، لەبواری فیلم هەڵگرتنەوەشدا 30 فرێم لەچركەیەكدا وێنە هەڵدەگرێتەوە، بۆ خەزن كردن لەمیمۆری جۆری micro SD بەتوانای 2 گیگابایت هەتا 32 گیگابایت كەڵك وەردەگیرێ. كامێراكە بەهۆی كێبڵی USBیەوە لەكۆمپیوتەر پێوەند دەدرێت.
Top