LG گەورەترین مۆنیتۆری سێ ڕەهەندی بەرهەم دێنێ
ئەو مۆنیتۆرە بۆ نیشاندانی وێنەی سێ ڕەهەندی لەتەكنۆلۆژیای Head Tracking واتە “گەڕان بەدوای سەردا” سوود وەردەگرێت. هەرچەندە كۆمپانیای ناوبراو پێشتر مۆنیتۆری جۆری D2000 بەسایزی 20 ئینج بەرهەم هێنابوو، بەڵام ئەوەیان چەند ئینجێك گەورەترە. تەكنۆلۆژیای Head Tracking ئەو تەكنۆلۆژیەیە كە شوێنی سەرو دەم و چاوی بەكارهێنەرەكە دەناسێ و به سوود ورگرتن لەشوێنی جێگیربوونی بەكارهێنەرەكە وێنەی سێ ڕەهەندی بڵاو دەكاتەوە. هەرچەندە ئەگەر سەری بەكارهێنەرەكە بەرامبەر بەشاشەكەش نەبێت دیسان هەر وێنەی سێ ڕەهەندی بڵاو دەكاتەوە. بەڵام بەهۆی ئەو سیستەمەوە چەند بەكارهێنەر ناتوانن پێكەوە سوود لەو شاشەیە وەربگرن و شاشەكە تەنیا بۆ یەك كەس دەگونجێت.
تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەو مۆنیتۆرە ئەوەیە كە وێنەی دوو ڕەهەندی دەكاتە سێ ڕەهەندی.
