هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كۆمپانیای لاجیتیك، هەوڵی كۆمپانیاكە بەرهەمهێنانی ئامێری تایبەت بەیاری ئەلكترۆنی بووە. سنووری كاری كۆمپانیاكە زیاتر جیهانی یاری گرتۆتەوە. لەم دواییانەدا كۆمپانیای ناوبراو ماوس و كیبۆردێكی تایبەت بەگەمەكردنی بەرهەمهێناوە، كە بەدیزاین و كاركردە سەرنجڕاكێشەكەی سەرنجی گەمەكەرەكانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە. ماوسی جۆری G9X ماوسێكی تایبەت بەگەمەكردنە كە لەهەر لایەنەكەوە سەرنجی بدەی، توانا بەرچاوەكانی دەردەكەون. ماوسەكە لەیزەرییە بەتوانای 5700 dpi. ماوسەكە ئەو توانایەی هەیە كە چەندین كارو ئەرك بەدوگمەكانی سەر ماوسەكە بسپێری.
كیبۆردەكەش كە بەجۆری G105 ناسراوە كە بەبوونی 6 دوگمەی G و توانای دانی 3 فەرمان بەهەر كام لەو دوگمانە دەكرێت هەتا 18 فەرمان بەو شەش دوگمەیە بسپێری.
ئەو تیشكە سەوز ڕەنگەی كە لەژێر هەركام لەدوگمەكانی كیبۆردەكە دایە كیبۆردەكەی سەرنجڕاكێشتر كردووە و هەروەها بۆ دۆزینەوەی دوگمەكان لەتاریكدا گەلێك ئاسانە. هەروەها دوگمەكانی تایبەت بەڕێكخستن و بڵاوكردنەوەی دەنگ لەو كیبۆردەدا داندراوە.