كیبۆرد و ماوسی بلورین
لەم دواییەدا كۆمپانیایەك كیبۆرد و ماوسێكی تەواو شەفاف و شووشەیی بەرهەم هێنا، هەردووكی ئەو ئامێرە لەمسین. بەهۆی LEDیەكی سەرووی تیشكی سوور، تیشكەكەی لەژێر لوولە شووشەیەكە بڵاو دەكاتەوە و لەكاتی دانانی پەنجە لەسەر كیبۆرد یا ماوسەكە بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆر، كامێرای ژێر كیبۆردەكە یا ماوسەكە ئەكتیڤ دەبێت و جوڵەكەی ئێوە دەگوازێتەوە.
شووشەی ئەم كیبۆرد و ماوسە لەماددەیەكی مەحكەم و پتەو دروست كراوە، هەروەها بەهۆی كارەباوە شەحن دەبنەوە. جگە لەوەش لەگەڵ كیبۆرد و ماوسەكە پرۆگرامی تایبەت بەوانە هەیە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بەویست و حەزی خۆی دوگمە و كاركردی فەرمانەكانیان بگۆڕێت.
