كۆمپانیای تویوتا كە یەكێكە لەكۆمپانیا لەمێژینەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و سەر بەوڵاتی ژاپۆنە، لەم ماوەیەدا نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی بەناوی Fun Vii بەرهەم هێنا، جیاوازی سەرەكی و بنەڕەتی ئەو ئۆتۆمبێلە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكانی دیكە لەوەدایە كە دەتوانی تەنیا بەهۆی لاپتۆپ یان مۆبایل ڕەنگ و ستایلەكەی بگۆڕی. چۆن لەسەر شاشەی كۆمپیوتەر یان مۆبایلەكەت ستایلەكەی دەگۆڕی و چ وێنەیەك یان ڕەنگێك حەزی لێدەكەی دایدەنێ، چوارچێوەو بێچمی ئەو ئۆتۆمبێلەش دەكرێت بەم شێوەیە بگۆڕی. چەندە دەتوانی گۆڕانكاری لەبەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا بكەی ئاواش لەبەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا تەنیا بەهۆی مۆبایل یان لاپتۆپەوە گۆڕانكاری دەكرێت.. نوێترین سیستەمی پێشكەوتوو لەو ئۆتۆمبێلەدایە بۆ دۆزینەوەی مەبەست و ڕێگاكان وەك سیستەمی پێشكەوتووی GPS. بۆ زیاتر زانیاری و دیتنی ڤیدیۆی تایبەت بەم ئۆتۆمبێلە دەتوانن لەسەر سایتی یۆتیوب ناوی ئۆتۆمبێلەكە بنووسن.