ZBOX نیازی هەیە جیهانی كۆمپیوتەر بگۆڕێت

ZBOX نیازی هەیە جیهانی كۆمپیوتەر بگۆڕێت
لەچەند ژمارەیەكی ڕابردووی فایلی ئایتیدا ئاماژەمان بە بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەرێك كرد كە لەپەنجەی دەستدا جێگەی دەبێتەوە، ئەویش بەرهەمی كۆمپانیای زوتاك یا ZBOXـە. كۆمپانیای ناوبراو هەوڵەكانی لەوەدا چڕكردۆتەوە كە جیهانی كۆمپیوتەر بەرەو بچووك كردنەوە ببات و لەو كەیسە زەبەلاح گەورانە دەربازی بكات كە شوێنێكی زۆر لەتەنیشت مێزی كار دەگرن.. كۆمپیوتەری ZBOX nano كە بەقەد پەنجەی دەست دەبێت بەرهەمی ئەو كۆمپانیایەیە. كۆمپیوتەری بچووك بەكارایی مەزن هەم شوێن داگیر ناكات و هەم وزەی كەمتر دەوێت و تێچووەكەشی كەمتر دەگرێت.
دوایین بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو لەو بارەوە كۆمپیوتەری جۆری ZBOX Blu-ray 3Dیە. كە خاوەنی یەكەی لێكدەرەوەی 525 گیگاهێرتزیە كە بەدانانی پارچەی كۆمپیوتەری NM10 Express كۆمپیوتەرەكەی كردۆتە یەكێك لەبەهێزترین نۆتی بووكەكان. كارتی شاشەی كۆمپیوتەرە بچووكەكە 512 میگابایتە. هەروەها دەتوانێت سیستەمی بلۆ ڕەی بەشێوەی سێ ڕەهەندی بخوێنێتەوە. هاردی ئەو كۆمپیوتەرە بچووكە 250 گیگابایتە. گشت شوێن و كەلێنێكی تایبەت بەدانانی USB. DVI. HDMI… هەیە. باشترین خزمەتگوزاری هەیە بۆ دابینكردنی تۆڕی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، چونكە مۆدێمی جۆری 802,11ی لەسەرە كە لەپانتایی باندی 300 میگابایت لەچركەیەكدا سوود وەردەگرێت. دەنگی كۆمپیوتەرەكە لەڕیزی دەنگە ئوستریۆ باشەكان دێت.
Top