گەلێك جاران لەسەر كۆمپیوتەر خەریكی كاركردنی و ئەوەندە چوویەتە ناو كارەكەتەوە كە توانای خوێندنەوە و وەڵامدانەوە بەو كورتە پەیامانەت نییە كە بۆ مۆبایلەكەت دێن. بەدانانی پرۆگرامی DeskSMS ئەو پرۆگرامە گرنگەیە كە بەدانانی لەسەر مۆبایلەكەت دەتوانی گشت پەیامەكان بۆ Gmail يا Gtack يان خودی پرۆگرامی كردنەوەی سایتەكانی ئینتەرنێتی ناو كۆمپیوتەرەكەت بێت. پرۆگرامی ناوبراو هەركە كورتە پەیامێكت بۆ هات بۆ ئیمێلەكەی تۆی دەنێرێت یان ڕاستەوخۆ بۆ سەر كۆمپیوتەرەكەتی بەڕێ دەكات. لەكاتی وەڵامدانەوە بەكورتە پەیامەكەش هەر بەژمارەكەی خۆت دەچێت. كاركردن بەو پرۆگرامە زۆر ئاسانە دوای دانانی پرۆگرامەكە لەسەر مۆبایلەكەت ئیمێلەكەی خۆتی بۆ بنووسە، ئیدی پرۆگرامەكە ئۆتۆماتیكی كورتە پەیامەكان بۆ ئیمێلەكەت بەڕێ دەكات.