تەلەڤزیۆنێك دەبینێ و دەبیسێ!!
لەم دواییەدا كۆمپانیای ئەپڵ كە بەرهەمەكانی هەمیشە لەلوتكەدان، بەنیازی بەرهەمهێنانی تەلەڤزیۆنێكە كە دەنگی بەكارهێنەرەكەی خۆی دەبیسێ و جووڵەی بینەرەكەی خۆی دەبینێ.
گەلێك جاران ئێمە كە بەدیار تەلەڤزیۆنێكەوە دانیشتووین ئەو پرۆگرامانە دەبینین كە دووپاتەن، یان ئەو بێژەرانە دەبینین كە حەزیان لێناكەین و هاوار دەكەین و جار هەیە قسەی ناشیرینیش دەكەین.. بەڵام ئێستاكە دەبێت ئاگاتان لەو هەڵسوكەوتەتان بێت، چونكە تەلەڤزیۆنی جۆری iTV هەموو ئەو كردارانەی كە ئێوە دەیكەن دەبیسێ و دەبینێ. بەهۆی ئەو تەلەڤزیۆنەوە دەكرێت بەویستی خۆت فیلمەكانی سەر ئینتەرنێت سەیر بكەی. بیرۆكەی داهێنانی تەلەڤزیۆنێكی وا بۆ ستیۆجابزی كۆچكردوو دەگەڕێتەوە. جگە لەوەش لەم تەلەڤزیۆنەدا هەموو ئەركەكان بەدەنگ ئەنجام دەدرێن، واتە كاتێك دەڵێت بكوژێوە دەكوژێتەوە، یان بچۆ بۆ سەر ئەو كەناڵەی كە مەبەستتە دەچێت سەر ئەو كەناڵە...
