كۆمپیوته رێك له فلاش میمۆریدا
كۆمپانیای نۆروێژی FXI بەم دواییانە ئەم كۆمپیوتەرەی لەپێشانگایەكدا نیشاندا. كۆمپیوتەرە بچووكە كە لەبەر كێشی كەمی كە تەنیا 21 گرامە بە پەشمەك واتە “شعر البنات” ناسراوە، دەتوانێت گشت ئەركەكانی كۆمپیوتەرێك بەڕێوە ببات و دەتوانێت لەشاشەی تەلەڤزیۆن یان لاپتۆپ یان مۆبایل سوود وەربگرێت. كۆمپیوتەرەكە CPU (1.2) گیگا هێرتزی لەسەرە. خاوەنی بلوتوس و سیستەمی وای فایە. هەروەها بەتەلەڤزیۆن و شاشەی كۆمپیوتەر لێك دەبەسترێت. كارتی میمۆری جۆری MicroSC لەسەرە.
بەهۆی بلوتوسەوە بەكیبۆرد پێوەند دەدرێ. تەنانەت بەهۆیەو دەكرێت فیلمی HDیش سەیر بكەی. كاتێك ئەو كۆمپیوتەرە بچووكە لەكۆمپیوتەرێك پێوەند دەدرێ دەبێتە فلاش میمۆری، هەربۆیە بەكارهێنەر دەبێت پرۆگرامەكانی ناو كۆمپیوتەرە بچووكە ئەكتیڤ بكات. مەبەست لەبەرهەمهێنانی ئەو كۆمپیوتەرە ئەوەیە كە بتوانی لەهەر شوێن و هەر جێگایەك كۆمپیوتەری خۆت پێبێت.
