ماوسی تایبەت بەفەیسبووك

ماوسی تایبەت بەفەیسبووك
فەیسبووك ئێستا بۆتە ماڵی مەجازی زۆربەمان، تەنانەت ئەوەی زۆر شارەزای ئینتەرنێتیش نییە، ئەكاونتێكی فەیسبووكی بۆخۆی كردۆتەوە، كۆمپانیای HP بەم دواییە ماوسێكی نوێی تایبەت بەكردنەوەی سایتی فەیسبووك داهێناوە. ماوسەكە بەجۆری X7000ناسراوە، لەراستیدا ماوسێكی وایەرلەیس و لەمسییە. ماوسەكه شەحن دەبێتەوە و شەحنەكەی تا شەش مانگ دانابەزێت. تەنیا تایبەتمەندییەك كە ئەو ماوسە لەماوسەكانی دیكە جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە دوگمەیەكی تایبەتی تێدایە كە بەدوگمەی فەیسبووك ناسراوە، بەداگرتنی ئەو دوگمەیە ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتت هەبێ دەستبەجێ سایتی فەیسبووكت بۆ دەكاتەوە. جگە لەوەش پێنج دوگمەی دیكەی هەیە كە هەر كام ئەركێكی تایبەت ڕادەپەڕێنن. ماوسەكە بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت، شوێنەكە لوس بێت یان زبر بێت.
Top