سكاینەرێك لەكانوونەوە كە شوێنی كەم دەگرێت

سكاینەرێك لەكانوونەوە  كە شوێنی كەم دەگرێت
كۆمپانیای كانوون لەم دواییەدا نوێترین جۆری سكاینەری خۆی خستە بازاڕەوە كە بەجۆری LiDE 700F ناسراوە، دیقەی سكاینەرەكە 9600×9600 DIPیە. لەبواری دیزاینەوە زۆر سەرنجڕاكێشە و لەكاتی سكانكردندا شوێنێكی كەم لەسەر مێز دەگرێت. توانای سكانكردنی خێرای گشت جۆرەكانی دوكیۆمێنێت، وێنە و فیلمی 35ملمی هەیە. ئەم مەبەشەی كە تایبەتە بەفیلمی 35 ملمی، بەكوالیتی 9600DPI باشترين كوالیتی هەیە. دیزاینی سكانەرەكە بەجۆرێكە دەتوانیت بەشێوەی ستوونی و ئاسۆیی و لاكێشەیی لەسەر مێز دایبنێی. وەك زۆربەی سكاینەرەكان لەسەر ئەم سكانەرەش 4 دوگمە هەیە كە scan, copy, email. PDF ئەوەی چوارەمیان تایبەتە بەدروستكردنی فایلی PDF. سكانەرەكە توانای ئەوەی هەیە ئۆتۆماتیكی خۆی ڕێك بخات و جۆری ئەو فایلەی سكانی دەكات بناسێت. فایلە سكانكراوەكان دەكرێت بەفۆرماتی JPEG یا PDF خەزن بكرێن.
Top