خێراترین فلاش میمۆری لەگواستنەوەی داتادا

خێراترین فلاش میمۆری لەگواستنەوەی داتادا
كۆمپانیای Kingston بەم دواییە نوێترین فلاش میمۆری بەرهەم هێناوە كە تایبەت بەگەمەكەرەكان و ئەوانەی ئەركی گرافیكی دژوار ئەنجام دەدەن. فلاش میمۆرییەكە كە بەجۆری Data Traveler HyperX ناسراوە توانای گواستنەوەی داتاكانی گەلێك زۆرە، خێرایی گواستنەوە لەم فلاش میمۆرییەدا 225 میگابایتە لەهەر چركەیەكدا. جگە لەوەش فلاش میمۆرییەكە دژە ئاو و دژە زەربەیە.
قەوارەی داكردن لەم فلاش میمۆرییەدا 256,128,64 گیگابایتە، فلاش میمۆرییەك كە قەوارەكەی 256 گیگابایت بێت، جیاوازییەكی نییە لەگەڵ هارددیسكێكی دەرەكی. سەرەڕای ئەوەش فلاش میمۆرییەكە دەتوانێت لەكەشوهەوای (0 -60 پلە) كار بكات.
Top