بەبێ مۆبایل ئاگاداری پێوەندییەكانت بە

بەبێ مۆبایل ئاگاداری پێوەندییەكانت بە
رەنگە گەلێك جاران بۆت هاتبێتە پێش كە مۆبایلەكەت لەشوێنێك لەبیرچووە و لەوكاتەدا ئاگاداری هیچ پێوەندی و كورتە پەیامێك نیت كە بۆت دێن.
پرۆگرامی DroidAlone-missed calls پرۆگرامێكی بچووك و نوێیە كە لەم ڕۆژانەدا خەڵكانێكی زۆر بەكاری دێنن، پرۆگرامەكە كاتێك لەمۆبایلەكەدا ئەكتیڤ بێت، گشت پێوەندییەكان و كورتە پەیامەكان بۆ ئیمێلەكەت بەڕێ دەكات. تەنانەت تۆش دەتوانی لەئیمێلەكەتەوە كورتە پەیام بۆ مۆبایلەكەت بنێری. ڕەنگە زۆر كەس ئەوەی بۆ گرنگ نەبێت كە پرۆگرامەكە گرنگی خۆی هەیە و پێویستە لەسەر مۆبایلەكەت بێت، بەڵام ئەو كاتەی كە مۆبایلەكەت لەشوێنێك لەبیرچوو، ئەوكات دەزانی گرنگی پرۆگرامەكە لەكوێدایە؟
Top