چەند زانیارییەك لەسەر تەبلێتی Trasformer prime

چەند زانیارییەك لەسەر تەبلێتی Trasformer prime
بەرلەوەی تەبلێتی Trasformer prime لەلایەن كۆمپانیای ئاسۆسەوە بەرهەم بێت، ڕێكلامێكی زۆری بۆكرا، هۆگرانی بواری تەكنۆلۆژیای نوێ چاوەڕوانی ئەو بەرهەمە نوێیەی ئاسۆس بوون. لەراستیشدا بەبێ ڕیكلام، تەبلێتەكە تا ڕاددەیەكی زۆر سەرنجڕاكێشە. تەبلێتەكە 10.1 ئینجە، بارستایی تەنیا 8.3 ملمە. شوێنی Mini-HDMI هەیە و كارت میمۆری جۆری مایكرۆ و SD دەخوێنێتەوە.
یەكەمین تەبلێتە كە خاوەنی چوار پرۆسیسەرە. كیبۆردەكەی بەجیا لەتەبلێتەكەیە. شاشەی تەبلێتەكە 1280 لە800 پیكسەلدایە. ڕامی تەبلێتەكە یەك گیگابایتە، جگە لەوەی GPSی لەگەڵ دایە، لەگەڵ ژیروسكوپ و دوو كامێرا. كامێرای پشتەوەی 8 میگاپیكسلە كە توانای فیلم هەڵگرتنەوەی لە1080P دا هەیە. هەتا 12 كاتژمێر شەحنی باترییەكەی دانابەزێت.
Top