فەیسبووك مۆبایلێكی هۆشمەند بەرهەم دێنێ
مۆبایلە هۆشمەندەكە كە بەجۆری (Buffy) ناسراوە، لەسەر سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات. هەرچەندە زۆربەی شارەزایانی بواری تەكنۆلۆژیا لەم بڕوایەدان كە مۆبایلێكی هۆشمەند كە ئەركی فەیسبووك بەڕێوە ببات، تەنیا هەوڵدانێكی بێ بەهرەیە لەلایەن فەیسبووكەوە، چونكە زۆربەی مۆبایلەكان ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە سایتی فەیسبووك بكەنەوە. ڕەنگە تەنیا ئەوە بێت كە فەیسبووك بڵێت منیش لەو بوارەدا هەم و بوونی خۆی بسەلمێنێت.
