سپیكەرێك بۆ گشت ئامێرە ئەندرۆیدەكان

سپیكەرێك بۆ گشت ئامێرە ئەندرۆیدەكان
نە تەنیا كۆمپانیای فلیپس، بەڵكو زۆر لەوانەی ئامێری ئەندرۆید بەكاردێنن دەزانن كە وێك نەچوونی ئامێرە لاوەكییەكانی وەك شەحنكەرەوە، سپیكەر، هیدفۆن گرفتێكی گەورەیە. كۆمپانیای فلیپس بۆئەوەی كە گشت ئامێرەكانی ئەندرۆیدی لێك نزیك بكاتەوە سپیكەرێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ گشت ئامێرەكانی ئەندرۆید دەگونجێت.
سپیكەری جۆری AS851 سپیكەرێكی 30 واتییە، بڵاوكردنەوەی دەنگ لە ڕێگای بلوتوسەوە ئەنجام دەدرێت، واتە لە ڕێگای بلوتوسەوە پێكەوە پێوەندیان دەبێت.
Top