هه ككردن چییه و هه ككه ر كێیه؟
هەك چییە و هەككەر كێیە؟ هەك “Hack” بەمانای قسەی بازاڕی یانی دزینی وشەی نهێنی سیستەمێك. بەگشتی دزە كردنە ناو هەر سیستەمێك پێیدەگوترێت “Hack”. بەڵام هەككەر “Hacker” ئەو كەسەی دزە دەكاتە ناو سیستەم، دز نییە، كارەكەی ڕاستە دوورە لە ئەخلاق جا بە هەرمەبەستێك بێت، بەڵام هەككەر كەسێكی بەتوانایە لە بواری سیستەمدا، ماندوویە، هاككەر لەگەڵ دزی ئینتەرنێتی جیاوازی هەیە. هەككەر دزە دەكات ناو سیستەم نەك لەبەر ئەوەی كە نیازی دزی بێت، بگرە دەیەوێ بڵێت، ئەو سیستەمە یان ئەو پاسۆردەی كە داتناوە بۆ سیستەمەكەت زۆر لاوازە، بۆیە من توانیم بەدەستی بێنم و تێیدا سەركەوم. كەسی هاككەر وەك “بەكتریا” وایە، واتە زیانبەخشی هەیە و سوود بەخشیشیان هەیە، ئامانجی هەككەرەكە ئەوە دەردەخات. هەككەرەكان تەنیا لە یەك ڕێگاوە دێنە ناو ماڵە مەجازییەكەی تۆ، ئەویش لە ڕێگای پاسوۆردەكەتە، ئەگەر تۆ كلیلێكی قورس لە دەرگای ماڵەكەت بدەی، هەر چوار دەوری ماڵەكەت تەلبەند بكەی، بێگومان كەس ناتوانێت دزە بكاتە ناو ماڵەكەتەوە!
