ماوسە سكانەرەكەی LG و توانایەكی سەرنجڕاكێش

ماوسە سكانەرەكەی LG و توانایەكی سەرنجڕاكێش
ماوسێكی نوێ و سەرنجڕاكێش لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنی تەكنۆلۆژیای نوێ LG هاتۆتە بەرهەم كە سەرنجی زۆر لەوانەی بەدوای تەكنۆلۆژیای نوێدا دەگەڕێن ڕاكێشاوە. ماوسەكەی LG بەناوی LSM-100 ناسراوە.
توانای ماوسەكە زیاتر لە سكانكردنی وێنە و دۆكیۆمێنت دایە، خودی ماوسەكە بە جۆرێك دروست كراوە كە لەگەڵ هەردوو دەستی چەپ و ڕاست دەگونجێت. سیستەمی سكانی ماوسەكە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەرانی دەڕەخسێنێ كە هەر وێنەیەك بكەوێتە ژێر ماوسەكە سكانی بكات و بە خێرایی بۆ ئینتەرنێت بیگوازێتەوە.
Top