galaxy note تەبلێت یان مۆبایل؟

galaxy note  تەبلێت یان مۆبایل؟
لەم دواییانەدا كۆمپانیای سامسۆنگ تەبلێتی گەلەكسی نۆتی بەرهەم هێنا، هەر لەسەرەتاوە بەكارهێنەرانی نەیاندەزانی ئەمە تەبلێتە یان مۆبایل؟ چونكە گشت تایبەتمەندییەكی مۆبایلێكی هۆشمەندی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەكەی نزیك بە تەبلێتە. گەر حەز لە مۆبایلێكی شاشە مەزن دەكەی، هیچ مۆبایلێك شاشەكەی ناگاتە گەلەكەسی نۆت كە 5.3ئینجە. بەڵام كێشەكەی لەچاو قەوارەكەی زۆر نییە تەنیا 178 گرام. كاتێك بەدەستییەوە دەگری هەست بەوە ناكەی شتێكی قورست دەست داوەتێ. قەوارەی ئەم تەبلێتە مۆبایلە 146 لە 80 ملم دایە. شاشەكەی تەواو دژی زەربە و دژی تۆز و خۆڵە. خێراییەكەی 1.4 گیگاهێرتزە و ڕامەكەی یەك گیگایە. هاردی مۆبایلەكە 16 و 32 گیگایە. دەكرێ بەهۆی كارتی مایكرۆوە زیادتریش بكرێ. مۆبایلە تەبلێتەكە دوو كامێرای هەیە، كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی لە پشتەوە، كە فلاشی LED ی هەیە و هەروەها كامێرایەكی 2 میگاپیكسلیشی لەپێشەوە هەیە.
Top