كۆمپانیای canon بەم دواییە سكانەرێكی تایبەتی بۆ سكانكردنی بەڵگەنامەی شەخسی بەكارهێنەران بەرهەمهێناوە، سكانەرەكە بەجۆری formula P-215 ناسراوە، دیزاینێكی سووك و سەرنجڕاكێشی هەیە. سكانەرەكە بە ئاسانی لە جانتایەكی دەستیدا جێگای دەبێتەوە. بە خێرایی دەق و بەڵگەنامەكان دەكاتە دیجیتالی، سكانەرەكە توانای سكانكردنی 20 دەقی پێكەوە هەیە و خێرایی كارەكەی 15 لاپەڕە لە خولەكێك دایە، سكانەرە نوێیەكەی canon لەگەڵ پرۆگرامێكی تایبەت بەخۆیدایە تاكو ئەوكاتەی پێوەندی لەگەڵ كۆمپیوتەر دەبێت ئەكتیڤ بێت و ئیمكانی دەستكاری كردنی وێنە سكانكراوەكان بدات.