بچووكترین كامێرای فیلم هه ڵگرتنه وهی HD

بچووكترین كامێرای فیلم هه ڵگرتنه وهی HD
كامێرایەكی بچووك بەم دواییانە هاتە ناو ڕیزی ئامێرە نوێیەكانی جیهانی دیجیتالییەوە. كامێرا بچووكەكە بەرهەمی كۆمپانیای sanyoیە و بە مۆدێلی Xacti DMX-HD1000 ناسراوە. بەپێی وتەی كۆمپانیاكە ئەوە بچووكترین كامێرای فیلم هەڵگرتنەوەی HDیە لەجیهاندا. كێشی كامێراكە 268 گرامە.
“لێنز” عەدەسەی كامێراكە توانای زومی ئیپتیكالی تا 10 بەرامبەری هەیە، بەكارهێنەر دەتوانێت بە كوالیتی full HD فیلم هەڵبگرێتەوە. كامێراكە شاشەیەكی LCDی لەگەڵدایە. فلاش میمۆری دەخوێنێتەوە و جگە لەوەش لە هەردوو جۆری كارت میمۆری SD، SDHC سوود وەردەگرێت.
Top