پرۆگرامێك بۆ هه ڵگرتنه وه ی فیلم له یاری

پرۆگرامێك بۆ هه ڵگرتنه وه ی فیلم له یاری
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان ئەوەیە كە فیلم لە شاشەی كۆمپیوتەر هەڵبگرنەوە، ئەو پرۆگرامانە بۆ ئەركی فێركردن زۆر باشن، بەڵام زۆربەی ئەو پرۆگرامانە ناتوانن فیلم لە فیلم هەڵبگرنەوە. واتە فیلمێك كە لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەیە بكرێت فیلمی لێهەڵبگریەوە، یان بتوانرێت فیلم لە یاری هەڵبگریەوە. پرۆگرامی Mirillis Action پرۆگرامێكی زۆر بەهێز و كاریگەرە لەو بوارەدا.
پرۆگرامەكە ڕاست بەمەبەستی ئامادەكردنی فیلمی فێركاری لەو فیلمانەی كە لە شاشەكە لێدەدرێن، ئامادە كراوە، هەروەها بە مەبەستی ئەو یارییانەی كە بەكارهێنەر نیازی هەیە ڕوونكردنەوەیان لەسەر بدات.
كوالیتی تۆماركردنی پرۆگرامەكە زۆر لەسەرێیە، به كورتی هەندێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- كوالیتی بەرز لە فیلم هەڵگرتنەوە لە شاشە.
- ئیمكانی ئامادەكردنی فیلم لە چوارچێوەی یاری بەبێ لەدەستدانی كوالیتی.
- ئامادەكردنی ڕێژەی فرێمی دیاریكراو بۆ فیلم هەڵگرتنەوە.
- گونجان لەگەڵ فۆرماتەكانی جۆراوجۆری خەزن كردن.
Top