تەكنۆلۆژیای نوێ لەسینەمای هۆلیود دا

تەكنۆلۆژیای نوێ لەسینەمای هۆلیود دا
ئایا فیلمەكانی هۆلیود كە كوالیتان ئەوەندە لەسەرێیە، هەر بەم كامێرا ئاساییانە هەڵدەگیرێنەوە؟ ڕەنگە هەمووتان بڵێن نە، وەڵامەكە دروستە. تەكنۆلۆژیا لەسینەمای هۆلیوددا گەلێك گرنگە و ڕۆڵی یەكەم دەگێڕێ.
كۆمپانیای كانون بۆ وێنەگرانی پیشەیی ناوێكی نامۆ نییە، بەڵام لەجیهانی فیلمدا هێشتا هەنگاوێكی وای نەناوە. بەرهەمی نوێی كۆمپانیای كانون لەم بوارەدا كامێرایەكە كە بەناوی EOS C300 ناسراوە. كامێراكە بەجۆرێك پێشكەوتووە كە شانسی كۆمپانیاكەی زۆر بردۆتە سەرێ. كامێراكە نرخەكەی 20 هەزار دۆلارە. ڕەنگە بۆ بواری تەكنۆلۆژی سینەمایی ئەوە نرخێكی زۆر نەبێت.
Top