پرینتەرە چەند ئەركەكان واتە ئەوانەی چەندین ئەركی وەك سكان كردن، كۆپی كردن و پرێنت كردن ئەنجام دەدەن، چەند ساڵێكە بازاڕیان گەرمە، یەكێك لەو پرێنتەرانە، پرێنتەری Topshot laserJet pro m275ـە. لەم پرینتەرەدا لەبری سكانكردن لەسەرووی ئامێرەكەدا كامێرایەك هەیە كە لە شەش لاوە وێنە بە كوالیتییەكی بەرزەوە دەگرێت. ئیدی بەكارهێنەر پێویست ناكات حەتمەن ئەو دۆكیۆمێنتەی كە دەبێت سكانی بكات لەبن ئامێرەكەی دابنێت، دەكرێ دوكیۆمێنتەكە لەدوورەوەی ئامێرەكەش بێت. چونكە جگە لەوێنەگرتن ڕووناكی پێویستیش بەو دەقە دەدات كە سكانی دەكات. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە دەكرێت تەنیا ئەوەی كە مەبەستتە سكانی بكەی یانی باكگراوندی وێنەیەك بسڕیەوە، بەبێ سڕانەوەی وێنەكە.