بۆ ئەوانەی كە كلیلەكانیان لەبیر دەكەن

بۆ ئەوانەی كە كلیلەكانیان لەبیر دەكەن
ئێوە زۆر جاران بۆتان هاتۆتەپێش كە لەبیرتان چووە كلیلەكانتان لەكوێ داناوە، هەرچەند بەشوێنی دادەگەڕێن نایدۆزنەوە. ئەوكات خۆزگە دەخوازن كلیلەكانیش وەك مۆبایل كرابا بۆئەوەی نوكەت بۆ كردبا و تا بەهۆیەوە دۆزیباتەوە. ڕەنگە هەر ئەوەش وای كردبێ كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی تەكنۆلۆژیای نوێ هەوڵبدات شوێن كلیلێك دروست بكات كە بەهۆی بلوتوسەوە پێوەندی هەبێت لەگەڵ مۆبایل، لەڕێگای مۆبایلەكەوە بتوانی كلیلەكان بدۆزیەوە. خاڵی جێگای سەرنج لەو جێگا كلیلەدا ئەوەیە كە ئەگەر مۆبایلەكەش ون بوو دەكرێت لەڕێگای كلیلەكانەوە بیدۆزیەوە، بەهۆی داگرتنی دوگمەیەك لەسەر ئامێرەكە مۆبایلەكە زەنگ لێدەدات.
Top