پاناسۆنێك و داهێنانی كامێرایەكی نوێ

پاناسۆنێك و داهێنانی كامێرایەكی نوێ
كۆمپانیای پاناسۆنێك كە لەمێژ ساڵە لەبواری تەكنۆلۆژیادا چالاكە، لەم دواییانەدا كامێرایەكی نوێی بەناوی Lumix3D1 داهێناوە كە دەكرێت هەم وێنەی ئاسایی پێبگرێ و هەم وێنەی سێ ڕەهەندی. كامێراكە خاوەنی دوو لێنزە “عەدەسە” كە لەكاتی وێنەگرتنی سێ ڕەهەندی دا دەبێتە یەك لێنز، هەروەها 12 میگاپیكسلە. كامێراكە خێراییەكەی تا ڕاددەیەكی زۆر گونجاوە، دەتوانێت بەخێرایی 8 فرێم لەچركەدا وێنە بگرێت، بەبێ فۆكسی ئۆتۆماتیك. هەروەها دەكرێت دوو لێنزەكە بۆ گرتنی دوو وێنەش بەكار بێنی. خاڵی جێگای سەرنج له كامێراكەدا ئەوەیە دەكرێت بەیەكێك لەو عەدەسانە وێنە بگری و بەوی دیكەیان فیلم هەڵبگریەوە.
Top