Nokia Gem مۆبایلێكی بێ شاشە

Nokia Gem مۆبایلێكی بێ شاشە
شاشە گرنگترین بەشی مۆبایلە، دەكرێت مۆبایلێك شاشەی نەبێت، نە تەنیا شاشە بگرە دوگمەكانیشی نەبێت و بتوانرێ فیلمەكان بەكوالیتی بەرزەوە سەیر بكەی و گوێ لەمۆسیقا بگری، مۆبایلی جۆری Gem كە ئەویش یەكێكە لەداهێنانە خەیاڵییەكانی نۆكیا، مۆبایلێكی بێ شاشە و بێ دوگمەیە. لەكاتی پێویستدا گشت مۆبایلەكە دەبێتە شاشە. بەویستی بەكارهێنەر شوێن دوگمەكان دەگۆڕدرێن، شاشەكە بەو جۆرەی كە پێویستە گەورە و بچووك دەكرێتەوە. شاشەیەك كە هەر بوونی نییە!! ئەگەر لەسایتی یوتیۆبدا بەدوای Nokia Gem دا بگەڕێن، ئەوكات كورتە كلیپ سەبارەت بەو مۆبایلە دەبینن كە ڕەنگە هیچكات بیرتان لەداهێنانێكی وا نەكردبێتەوە.
Top