ئەو وێنەیەی كە دەیبینن زیاتر وەك فرمێسكێك یان بە دڵۆپە بارانێك دەچێت، بیرۆكەی داهێنانی مۆبایلێكی نوێی نۆكیایە، هیچ شتێك لەو مۆبایلەدا نە شاشەكان نە دوگمەكان لەشوێن خۆیاندا نین، مۆبایلەكە وەك مۆمێك دەكرێت لەپەنجەكانتدا دێت و دەچێت. چۆن بیسوڕێنی وا پێچ دەخوات. لەیەك كاتدا هەموو بەشەكانی دەبێت بەشاشە. ڕەنگە داهێنانی ئەو مۆبایلە لەمڕۆكەدا وەك خەیاڵ بچێت، بەڵام ئەگەر دوو دەیە بۆ ڕابردوو بڕوانین ئەوكات دەبینین داهێنانی مۆبایلە سادەكانیش وەك خەیاڵ دەچوون.