كۆنترۆڵ كردنی كۆمپیوتەر لەڕێگای دوورەوە

كۆنترۆڵ كردنی كۆمپیوتەر لەڕێگای دوورەوە
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان ئەوەیە كە لەڕێگای دوورەوە كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەن وەك پرۆگرامی (Team Viewer) كە دەكرێت بەهۆیەوە لەڕێگای دوورەوە كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەی، بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا باسی بكەین شتێكی دیكەیە واتە ئەوەیە كە بەبێ پرۆگرام كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكەین.
بۆ نموونە تۆ بۆ گەشتێك چوویتە دەرەوه، لەوێدا بیرت دەكەوێتەوە كە فایلێكی گرنگ لەسەر كۆمپیوتەرەكەت هەیە كە پێویستە بیهێنێ، كەسێكیش لەماڵەوە نییە كە بەهۆی ئیمێل فایلەكەت بۆ بەڕێ بكات؟ لەكاتێكی وادا چ دەكەی؟ سایتی LogMeln پرۆگرامێكت پێدەبەخشێت كە بەبێ بوونی هیچ پرۆگرامێك دەكرێت لەڕێگای دوورەوە كۆمپیوتەرەكەت كۆنترۆڵ بكەی. تەنیا ئەوەندە بەسە كە لەسایتەكەدا ببی بەئەندام. ئێستا لەهەر شوێنێك بێ بەبێ هیچ پرۆگرامێك دەتوانی كۆمپیوتەرەكەت كۆنترۆڵ بكەی.
Top