Lytro كامێرایەكی جیاواز و بەتەكنۆلۆژییەكی نوێ
لەتەكنۆلۆژیای Light field گشت زانیارییەكانی تایبەت بەتیشك و ڕووناكی خەزن دەبن. وێنەگرتن بەكامێرای ناوبراو زۆر سانایە، بۆ كۆنترۆڵكردنی كامێراكە تەنیا سێ دوگمەی هەڵبوون و كوژانە و گەورەكردن و وێنەگرتن هەیە.
كامێرای Lytro دوو جۆری هەشت گیگابایتی كە 350 وێنە لەخۆیدا خەزن دەكات و هەروەها 16 گیگابایتی كە دەتوانێت 750 وێنە لەخۆیدا خەزن بكات هەیە.
