ماوسی سێ ڕەهەندی گوستیلەیی

ماوسی سێ ڕەهەندی گوستیلەیی
ماوس وەك شا كلیلی كۆمپیوتەر بۆ چوونە ناو پرۆگرامەكان و بەئاسانی جێبەجێكردنی فەرمانەكان سەیر دەكرێت، بەبێ ماوس ئەركەكان بەخێرایی ڕاناپەڕن و هەندێك ئەرك هەر جێبەجێ نابن.
لەم دوایاینەدا ماوسێك لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەرهەم هاتووه كە وەك گوستیلە لەپەنجە دەكرێت و ئەركەكانی پێ جێبەجێ دەبن. ماوسەكە سێ ڕەهەندییە و بەماوسی “مەی سسترۆ” ناسراوە، خاونی 4 دوگمەی سەرەكییە. كە بەداگرتنی ئەو دوگمانە جگە لەفەرمانە سەرەكییەكان، دەكرێت ئەركی دیكەش جێبەجێ بكات. بۆ نموونە بەلێدانی پەنجەی ئاماژە، دەكرێت ئیمێلەكەت بكەیەوە. یان بیسڕیەوە. كۆمپانیای بەرهەمهێن دەڵێت لەكاتی شۆفێریشدا دەكرێت لەماوسەكە سوود وەربگری، بەڵام چ شۆفێرێك دەتوانێت هەم شۆفێری بكا و هەم كار بەكۆمپیوتەر بكات؟!.
Top