لومیا 800 دوایین مۆبایلی نۆكیا
مۆبایلی لومیا خاوەنی پرۆسیسەری 1.4 گیگاهێرتزە، ڕامەكەی 512 میگابایتە، دیزاینەكەی وەك مۆبایلی N9 دەچێت. كامێراكەی 8 میگاپیكسلە.
لومیا800 هاردەكەی 16 گیگابایتە، جگە لەوەش 25 گیگاش هاردی مەجازی لەلایەن skydriveی مایكرۆسۆفت وەك دیاری پێتدەبەخشرێ. خاوەنی ویندۆز فۆنە، كێشەكەی 142 گرامە و لەسێ ڕەنگی، ڕەساسی، سەوز و سووردا هەیە، باترییەكەی ناگۆڕدرێت و بۆ هەمیشەییە. شەحنی باترییەكە لەكاتی قسەكردندا تا نۆ كاتژمێر و نیو دانابەزێت، بەڵام بۆ حاڵەتی ئاسایی هەتا 335 كاتژمێر دانابەزێت. جگە لەوەش دەكرێت 7 كاتژمێر بەردەوام فیلمی پێ سەیربكرێت و 55 كاتژمێریش مۆسیقا بڵاوبكاتەوە بەبێ دابەزینی باتری. كامێراكەی بەشێوەی HD فیلم هەڵدەگرێتەوە.
