پاڵاوگەی ئاوی پورتێبڵ

پاڵاوگەی ئاوی پورتێبڵ
گەلێك جاران لەكاتی گەشتدا كە بەشوێنێكی دوورەدەست ڕۆیشتووی، هیچ چەشنە ئاوێكی پاكت گیر نەكەوتووە بۆ خواردنەوە، لەكاتێكی وادا ئامێرێكی بچووكی پورتێبڵ كە بەئاسانی هەڵبگیرێت و ئاوەكەت بۆ پاڵاوتە بكات و لەبەكتریا و میكرۆب پاكی بكاتەوە گەلێك پێویستە.
ئەوەی لەو وێنەیەدا دەبینن ئەو ئامێرەیە كە بەئامێری StreriPEN ناسراوە. كێشی كەمە و هەڵگرتنی ئاسانە وەك قەڵەمێك دەكرێت لەگیرفانتی بخەی. ئەو قەڵەمە باترییەكی شەحنی لەگەڵدایە. كە بەكۆمپیوتەر شەحن دەبێتەوە. چۆنییەتی سوود وەرگرتن لەو ئامێرە بەم شێوەیە ئەوەندە، ئامێرەكە لەو گلاسە ئاوە دەخەی كە گومانت لێی هەیە، لەماوەی خولەكێكدا بەیارمەتی تیشكی UV گشت بەكتریایەكانی ناو ئاوەكە لەناو دەبات، بەبێ گرفت نۆشی بكە.
Top